داری تێرمۆی ساخته له ئێران

بە سەرنج دان بە نەبوونی سەقام لە بازاری پارە بیانییەكان لە ئێران لە ماوەی ساڵی رابردوودا و هەروەها كێشە لە هاوردە كردنی كەل و پەل و بەتایبەتی داری تێرمۆ لە دەرەوەی وڵاتەوە بەهای ئەم كاڵایە دوو تا سێ قات بەرز بۆتەوە و زۆربەی بازرگانانیش خوازیاری فرۆشتنی كاڵاكەیان بە پارە بیانییەكان لەوانە دۆلارن كه لەم بەینەدا تەنیا كۆمپانیای مازند چوب آریا (MCA) كاڵاكانی خۆی بە تمەن و بە بەهای زۆر گونجاوتر پێشكەشی كریاران ئەكات. لەم بەینەدا هەندێ كەسی ساختەچی بە كەڵك وەرگرتنی نابەجێ لە دۆخەكە هەڵئەستن بە فرۆشتنی هەندێك دار كە كارگەكانی پەراوێزی شارەكان لە رێگای سووتاندنی دوو سەری دار و رەنگ كردنی داری سرووشتی بەرهەم هاتوون و لە ژێر ناوی تێرمۆوود ئەیفرۆشن كه هەندێك كڕیارێ ناشارەزا بە هۆی بەهای كەمتری ئەم دارە لە بەراورد لەگەڵ داری تێرمۆی ئەسڵی هەڵئەستن بە كرینی و پاش ماوەیێكی كورت لە دەكارهێنانی بویان دەرئەكەوێت كە كێشەی هەیە و گۆرانكاری بە سەر رواڵەتی دادێت كە ئەمە بە جۆرێك فێڵ و ساختەچییەتییە و شیاوی گرتنەبەری پێداچوونەوەی یاسایییە.

هەروەها هەندێك لە هاوكارانی چالاك لە بواری فرۆشتنی بەرهەمەكانی داری تێرمۆ هەلئەستن بە هاوردە كردنی داری تێرمۆی ساخته لە هەندێك وڵاتی رۆژهەڵاتی ئەورۆپا كە بە سەرنج دان بە بەهای كەمی ئەم بەرهەمانە لە بەراورد لەگەڵ بەرهەمە راستەقينەكانی داری تێرمۆی كۆمپانیای (MCA) پروپاگەندای بازرگانی لە سەر بەهای كەمی بەرهەمەكانیان لە بەراورد لەگەڵ بەرهەمەكانمان ساز ئەدەن و وا بانگەشە ئەكەن كە توانایی پێشكەش كردنی بەرهەمی تێرمۆی فەنلاندی بە بەهای كەمیان هەیە. تەنانەت هەندێكی تر لە چالاكانی بازار بانگەشەی ئەمە ئەكەن كە داری دارستانەكانی فینلەندا زۆر تایبەت و جیاوازە لە داری وڵاتانی تر. ئەمە لە كاتیك دایە كە وڵاتی فینلەندا تا چەند دەیە پێش ئیستا بەشێك بووە لە خاكی رووسیا و ئێستاش دراوسێی ئەم وڵاتە گەورەیە و جۆری دارستانەكانی دوو وڵات لە یەكتر ئەچێت و جیاوازی نییه.
هەروەها پێویستە كریارانی بەرێز بزانن كە بە مەبەستی دڵینایی لە كوالیتی بەرهەمەكانی داری تێرمۆ پێویستە لەگەڵ كارناسانی بەشی فرۆشی كۆمپانیاكەمان لە پەیوندی دابن و تەنانەت بۆیان هەیە سەردنی هێڵی بەرهەم هێنانی كارگەكانی كۆمپانیاكەمان بكەن. هیوادارین كۆمپانیای مازند چوب آریا MCA بتوانێت جێی متمانە و دڵنیایی ئێوە بێت لە هەڵبژاردنێكی دروست دا.
بە سەرنج دان بە پەرەسەندنی كەڵك وەرگرتن لە بەرهەمە دارینەكان بە تایبەتی داری تێرمۆ لە قۆناغی ئێستادا هەندێك لە بەرهەم هێنەرە ناوخۆییەكانی وڵاتی ئێران هەلئەستن بە بەرهەم هێنانی هەندێك بەرهەم بە بی پێبەند بوون بە ستانداردەكان كه ئەم جۆرە بەرهەمانە به هیچ جۆر داری تێرمۆ نیین و ناكرێت ناوی داری تێرمۆیان لە سەر دابنرێت و ئەم كارە هەڵە و قەدەغەیە. لەبەر ئەمە كە بەرهەمە هێنانی داری تێرمۆ پرۆسە و میكانیزمی تایبەت بە خۆی هەیە كە لە لایەن دامەزراوەی نێودەوڵەتی تێرمۆوودی فینلەنداوه (ITWA) دیاری و جێبەجێ ئەكرێت كە بە سەرنج دان بە لە بەر دەست بوونی تەكنەلۆجیای مۆدێرن و پێویست توانایی بەرهەم هێنانمان هەیە. بەڵام هەندێك لە هاوكارانمان بە هاوردە كردنی داری تێرمۆ لە وڵاتانی جۆراوجۆر بە تایبەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و لەوانە وڵاتی ئەستۆنیا. كە بە كەڵك وەرگرتن لە داری خاوەن كوالیتی لەخوارەوە و هەرزان و هەروەها بە شێوەازی نادرووست بەرهەم هاتوون و لە ژێر ناوی داری تێرمۆی فینلەندی رەوانەی بازار ئەكرێت كە فرۆشتنی ئەم جۆرە بەرهەمانە و لەناوچوونی متمانە بۆتە هۆی ناڕەزایەتی بەربڵاوی كڕياران كە بەم مەبەستە و لە پێناو چارەسەری ئەم كێشەیە سەرنجی خوێنەری بەڕێز بۆ ئەم خاڵانە ڕائەكێشین.
بەسەرنج دان بەو خاڵانەی ئاماژەمان پێكرد سەبارەت بە كوالیتی بەرهەمەكانی لە ژێر ناوی داری تێرمۆ، تەنیا ستانداردی جیهانی بەردەست بۆ بەرهەم هێنانی ئەم بەرهەمە لە لای دامەزراوەی نێودەوڵەتی تێرمۆوود (ITWA) لە وڵاتی فینلەندایە كە سەرجەم بەرهەم هێنەران و نوێنەرانی ژێركۆمای ئەم دامەزراوەیە توانایی بەرهەم هێنان و پێشكەش كردنی بەرهەمی خاوەن كوالیتی باش و بەپێی ستانداردەكان و پێوەرەكانی ئەم دامەزراوەیەيان هەيە. لە وڵاتی ئێرانیش كۆمپانیای مازند چوب آریا لە ساڵی 2018 توانیی ئەم دەسكەوتە وەدەست بێنێت و سەرجەم مۆڵەتەكانی پێویست بۆ بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ وەربگرێت. هەرەوەها ناوی كۆمپانیاكەمان لە ماڵپەری دامەزراوەی نێودەوڵەتی تێرمۆوود (ITWA) وەك ئەندام و نوێنەری فەرمی ئەم دامەزراوەیە تۆمار كراوە. بەم جۆرە كرياران ئەتوانن سەرجەم نیگەرانییەكانی خۆیان چارەسەر بكەن و بە دڵنیاییەوە هەستن بە كرینی بەرهەمی پێویستیان.
شایانی باسه كه سەرچاوەكانی داری پێویست بۆ بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ لە وڵاتی رووسیاوە دابین دەكرێت كە سەتا 25ی سەرچاوەكانی داری جیهانی لە دەستایە و هەناردەی ئەكات بۆ زۆربەی وڵاتە ئەوروپییەكان و باكووری ئەفریقا و چین و ئاسیای ناوەراست و ئێران. لەم بابەتەدا بەداخەوە هەندێ كەس بە پروپاگەندا سەبارەت بە جیاواز بوونی داری دارستانەكانی وڵاتی فینلەندا و كوالیتی باشتری داری ئەم وڵاتە هەڵدەستن بە ئیستیغلالی كریاران. هەر بۆیە بۆ زانیاری كریارانی بەرێز رائەگەیێنین كە تا چەند دەیە پێش ئێستا وڵاتی فینلەندا بەشێك بووە لە وڵاتی رووسیا و جۆری داری دوو وڵات بە تەواوی یەكسانە. بە سەرنج دان بەم راستییە كە كۆمپانیای مازند چوب آریا خاوەنی 20 ساڵ ئەزمون لە پیشەسازی دارە و لە ناوچەی ئەرخان گلسك خاوەنی كارگەی بەرهەم هێنانی دارە دوای بەرهەم هێنانی دار بە كەڵك وەرگرتن لە باشترین و مۆدێرنترین ئامێرەكان و شێوازەكانی بڕین و هەروەها ووشك كردنەوەی داری كاج بە بەرزترین كوالیتی هەناردەی ئێرانی ئەكات و لە كارگەكانی كۆمپانیای مازند چوب آریا MCA بە تەكنەلۆجیای مۆدێرنی فینلەندی داری تێرمۆی زۆر باش بەرهەم دێت و هەناردەی بازارەكان ئەكرێت كه لە ئاكام دا سەرجەم ئامێر و پێداویستییەكان بۆ كەڵك وەرگرتن لە داری بەرهەم هاتوو لە سەرەتای ئامادە كردنی دارەكان را تا دواقۆناغ لە كارگەكان دابین ئەكرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on google
Google+
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest