داری تێرمۆ

داری تێرمۆ چییه؟

داری تێرمۆ یان تێرمۆوود كە دوابەرهەمی بە تێرمۆ كردنی داره (واتا چاكسازی و گۆڕینی دارە بە كەڵك وەرگرتن لە پلەكانی بەرزی گەرما) له ساڵی 2000ی زاینییەوە هەناردەی بازارەكانی جیهان كراوە.
لەم پرۆسەیەدا (دار) لە دۆخێكی تایبەت و لە شوێنێك بە ئاستی كەمی ئۆكسیجینەوە ئەخرێتە بەرامبەر پلەكانی بەرزی گەرما كه لە ئاكام دا دیوارەی خانەكانی دار بە هۆی گەرما گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
تێكدانی بەشەكانی دیوارەی خانەكان (كه زۆربەیان هیمی سیلۆلۆزن) و ڕێكخستنی دوبارەی خانەكان(ی خاوەن زۆرینەی لیگنین)ه كه دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی هەلكێشانی شێ و لێك كشانەوەی دار بە ڕادەی سەتا 50. لە ئاكام دا داری تێرمۆ قیاسەكانی كەمتر تێك ئەچێت و لە دۆخی كەش و هەوای جۆراوجۆر لە بەراورد لەگەڵ داری سروشتی زیاتر دەوامی ئەبێت. هەروەها داری تێرمۆ لە بەرامبەر كارگی دارخۆر دا خۆراگری زیاتری هەیە و هەروەها تایبەتمەندییە میكانیكییەكانی داری تێرمۆ بە هۆی لەناوچوونی هەندێ لە پێكهاتەكانی دار لاواز ئەبێت كە پێویستە لە كاتی دەكار هێنانی دا ئەو خاڵە وەبەرچاو بگیرێت.

شوێنەكانی دەكارهێنانی تێرمۆوود

لە كارگەكان لە هەر دوو جۆری دار واتە داری گەڵا پان یان خود گەڵا باریك بۆ بەرهەم هێنانی تێرمۆوود كەڵك وەردەگیرێت. لە ناو جۆرە جیاجیاكانی دار دا دەتوانین ئاماژە بكەین بە داری كاج، کاجی نوئێل و داری تووس و سنەوبەر.

ئەگەرچی هێشتا ئاكامی ورد لە سەر دەكار هێنانی درێژماوەی تێرمۆوود نەهاتۆتە دەستەوە بەڵام توێژینەوەكان نیشاندەرەی ئەوەن كە خۆڕاگری داری تێرمۆ لە بەرامبەر ڕزین دا زۆر زیاترە لە داری گەڵا باریكی ئاسایی و هەروەها لەوانەیە دەگەڵ داری گەڵاپانی ناوچە گەرمەسێرەكان بەرامبەر بێت. جیالەمەش تێكنەچوونی قیاسەكانی دار دەبێتە هۆی زیاتر بوونی مانەوەی داری تێرمۆ. تەمەن و درێژمانەوەی داری تێرمۆ لە شوێنی دەكار هێنانی دا – جیا لە خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕزین دا – بەستراوەتەوە بە ئاستی پارێزگاری لە بەرهەمە كە (و به تایبەتی داپۆشینی) و هەروەها ئاستی تێكچوونی. ڕێنماییەكانی پێشكەش كراو لەم كەتالۆگە یارمەتی دەدات بۆ درێژبوونی مانەوەی داری تێرمۆ.
ئەگەرچی تێرمۆوود هیچ گەرانتییەكی نییه بەڵام تاقیكارییەكانی ژومارێكی زۆر لە بنكە توێژینەوەییەكان ئاكامی ئەرێنی سەبارەت بە درێژماوەیی داری تێرمۆ دەرخستووە.

قایم بوون و خۆراگری داری تێرمۆ به هۆی گۆڕانكاری كیمیاییە لە پێكهاتەكانی دار دا. به چەشنێك كە لە پرۆسەی بە تێرمۆ كردن دا هیمی سیلۆلۆزی دار (پێكهاتە شەكرینەكان) تێك ئەشكێت و چیتر مادەی خۆراكی بۆ كارگی دارخۆر نامێنێتەوە.

له پرۆسەی بە تێرمۆ كردنی دار دا هیچ ماددەییكێ كیمیایی بە دارەوە زیاد ناكرێت و تەنیا بەرهەم لە هەڵمی ئاو و وزە پێویستە. لەبەر ئەم هۆكارە دوای ئەوەی كە تەمەنی كەڵك وەرگرتن لە داری تێرمۆ كۆتایی پێهات ئەكرێت پاشماوەكانی وەك داری سروشتی دەكار بكرێت.
توێژینەوەكان نیشاندەری ئەو راستییەن كه داری تێرمو لە شوێنیك كە راستەوخۆ لەسەر زەوی بێت ناڕزێت بەڵام ئەگەر بە هەمیشە لە ناو ئاودا بێت یان خود لە پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ خاك دا بێت بەهۆی هەندی تەفاعولی كیمیایی خۆڕاگریی لە بەرامبەر ئاو لە ناو ئەچیت. هەڵبەت تاكۆ ئێستا میكانزمەكەی روون نییه و پێویستە لەم بارەیەوە لێكۆڵینەوەی زیاتر بكرێت. هەر بۆیە پێشنیار ئەكرێت لە تێرمۆوود لە شوێنێك كە هەمیشە لە پەیوەندی لەگەڵ خاكی تەڕ دایە كەڵك وەرنەگێرێت.
ئەكرێت داری تێرمۆ بە بێ رەنگ لە موبیلیاتی ناوشار دەكار بهێنرێت. بەڵام لەم دۆخەدا وەك داری سروشتی گۆڕانكاری بەسەر رەنگەكەی دادێت و تووشی قەڵشان ئەبێت. جۆری رەنگی پێویست و گونجاو بۆ داری تێرمۆ ئەگەڕیتەوە سەر جۆر و شوێنی دەكار هێنانی. لەوبەرهەمانەی كە ڕەنگی سرووشتی خۆیان ئەپارێزن لە ڕەنگی ڕوونی هەڵگری دانە رەنگی قاوەیی بۆ داری تێرمۆ كەڵك وەردەگیرێت.
توێژینەوەكان دەریانخستووە كه هیچ جۆرە ماددەیێكی زیانبار لە داری تێرمۆ بڵاو نابێتەوە. بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە كە هەندێ كەس حەزی لە بۆنی داری تێرمۆ نەبێت.
دوای رەنگ كردنی داری تێرمۆ بۆنەكەی لە ناو ئەچێت و ئیتر ناگەڕێتەوە. ئەگەر داری تێرمۆ بە بێ رەنگ دەكار بهێندرێت بۆنەكەی وردە وردە بڵاو ئەبێتەوە تا كاتێك كە ئیتر بۆنی نامێنیت. بەجۆرێك كە تەنیا لە شوێنی زۆر نزیكەوە ئەكرێت بۆنی بكرێت.
تاقيكارییەكان دەریانخستووە كە ئەكرێت داری تێرمۆ بە جۆره جیاجیاكانی چەسپ بلكێنیت. لەبەرئەوەی توانایی هەلمژینی ئاو لە داری تێرمۆدا دائەبەزێت لەكاتی كەڵك وەرگرتن لەو چەسپانەی كه وا بە تێكەڵ كردنی ئاو بەرهەم ئەهێندرێن ئەبێ ماوەیێكی زیاتر بۆ ووشك بوونەوەی چەسپەكە وەبەرچاو بگیریت. رێنماییەكانی تایبەتی كارگەكانی بەرهەم هێنانی چەسب بۆ بەرهەمەكانییان و دەكار هێنانیان لەگەڵ داری تێرمۆ بەتایبەتی سەبارەت بە پۆلی وینیل ئیستان ئەبێت هەمیشە رەچاو بكرێت.
تا ئێستا تاقیكاری زۆر لەسەر نمونەی بچوك و ساغی داری تێرمۆ كراوە. بەڵام پێویستە تاقیكاری زیاتر لەسەر نمونەی گەورەتر و بە ژوماری دیار و جۆری جیاجیای گرێ ئەنجام بدرێت. بەهۆی بەرتەسك بوونی زانیارییەكان پێشنیار ئەكرێت لە تێرمۆوود یان داری تێرمۆ لە شوێنیك كە پێویستی بە راگرتنی بار بۆ ماوەیێكی درێژ هەیە خوتان بپارێزن.

ماددە سەركەكییەكان

گەڵای درەختە گەڵاپانەكان لە پاییزدا هەڵئەوەرێت. بەڵام هەندێك لەم دارانە هەمیشە سەوزن. داری درەخته گەڵاپانەكان ورد و پتەوە و نەخش و نیگارێكی جوانی هەیە كە بە رواڵەت لە پیشەسازی موبیلیات و دیكۆراسیۆنی ناو باڵەخانەكان كەڵكی لێ وەردەگیرێت. لە درەختە گەڵا پانەكان ئەتوانین ئاماژە بكەین بە: داربەڕوو و گوێز و راش و ئەش.
داری درەختی ئەش یەكێكە لە دارە پتەو و بەهێزەكان كە بە هۆی تەكنەلۆجیای بەتێرمۆ كردن بەهێز بووە و گونجاوە بۆ دەكار هێنان لە سەرجەم شوێنەكانی ناوەوەوە و دەرەوەی باڵەخانەكان. نەخش و نیگاری سرووشتی ئەم دارە دوای رەنگ كردن زۆر جوان و سەرنج راكێشە.
درەختە گەڵا باریكەكان، زۆر بەهێز و پتەو و هەمیشە سەوز و خاوەنی گەڵای ورد و باریكن كە لە بەراورد لەگەڵ دارە گەڵا پانەكان خاوەنی نەخش و نیگارێكی درشت تر و نەرمتره. لە جۆرەكانی دارە گەڵا باریكەكان دەتوانین ئاماژە بكەین بەم جۆرە درەختانه: سەرو و كاج و نەراد.
داری کاج یەكیكە لە باشترین جۆرەكانی دار لە بنەماڵەی كاجەكان كە زیاتر لە ناوچە ساردەكانی جیهان وەك وڵاتانی سكاندیناڤیا و رووسیا دەڕوێت. داری ئەو جۆرە درەختە بە هۆی هەبوونی شیرە لە

باشترين دۆخی خەزن كردنی داری تێرمۆ

داری تێرمۆ یان تێرمۆوود ئەبێت لە شوێنی ووشك دا خەزن بكرێت. عەمباری فێنك باشترین شوێنە بۆ خەزن كردنی تێرمۆوود. ئەبێ دارەكە بە وردی و سەرنجی تایبەت دابپۆشترێت و لە شوێنێكی سەرداپۆشراو و لە ژێر میچێك دا خەزن بكرێت. داری تێرمۆ بە درێژاییەوە لە سەر یەكتری دائەنرێت و ئەبێ بۆ راگرتنی لە كۆڵەكە كەڵك وەربگیرێت تا پێش لە تێكچوونی دارەكانی ژێرەوە بگرێت. تێرمۆوودی چندراو لە سەر یەكتر نابێ بە هیچ جۆر راستەوخۆ لە سەر زەوی بێت.

بازاری داری تێرمۆ لە ئێران

بەسەرنج دان بەو راستییە كە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو دا بەرهەمەكانی تێرمۆوودی ئێرانی لە بازارەكانی ناوبانگی دەركردووە و لەو پێناوەدا كۆمپانیای مازند چوب آریا (MCA) لە ساڵی 2018 را تاكو ئێستا هەستاوە بە بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ، بۆ ئاگاداری رای گشتی سەبارەت بە بەرهەمی داری تێرمۆی ئێرانی ئەو خاڵانەی خوارەوە بۆ ئاگاداری كڕیاران رائەگەیێنین:
لەم قۆناغەدا ئەتوانین بڵیین كە كۆمپانیای مازند چوب آریا (MCA) تەنیا كۆمپانیای بەرهەم هینەری داری تێرمۆی ستانداردە لە ئێران كە پێی پێوەرەكانی دامەزراوەی نێودەوڵەتی دار تێرمۆ لە وڵاتی فینلەندا ( ITWA) هەڵئەستێت بە بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ. بە سەرمایە نانەوەی كۆمپانیای مازند چوب آریا (MCA) و هاوكاریی كۆمپانیای یارتێك (JARTEK) كە كۆمپانیایێكی پێشڕەوە له پیشەسازی تێرمۆوود لە وڵاتی فینلەندا هێڵی بەرهەم هێنانی تێرمۆوود لە ساڵی 2018 بە كەڵك وەرگرتن لە تەكنەلۆجیای مۆدێرنی جیهانی و بە پێی پێوەرەكانی دامەزراوەی نێودەوڵەتی تێرمۆوودی فینلەندا (ITWA) دامەزرێندرا. تواناییەكانی كۆمپانیای مازند چوب آریا (MCA) لە دامەزراندنی كارگەكە و دابین كردنی ماددە سەرەكیەكانی پێوێست لە باشترین و بە كوالیتی ترین دارە كاجەكانی ناوچە بەربڵاوەكانی وڵاتی رووسیا دابین لە گرینگترین هۆكاری دانی ئیمتیازی ئەم پیشەسازییەیە بە كۆمپانیاكەمان. كۆمپانیای مازند چوب آریا (MCA) بە سەرنج دان بە ئەزموونی 20 ساڵانەی خۆی لە بواری برین و پارچە پارچە كردن و هەروەها ووشك كردنی دار بە كەڵك وەرگرتن لە ئامێرگەلی زۆر مۆدێرنی تایبەت بە پیشەسازی دار لە كارگەی كۆمپانیای پارسا لە ناوچەی ئەرخان گلسكی وڵاتی رووسیا بە ئاسانی هەلئەستێت بە جێبەجێ كردنی تەواوی ئەم ئەركە. بە سەرنج دان بە ئامادە بوونی سەرجەم هەل و مەرجەكانی دامەزراندنی هێڵی بەرهەم هێنانی دار تێرمۆ، كۆمپانیای یارتێك هەستاوە بە دامەزراندنی كادیرەكانی تەكنیكی و ئەندازیاریی خۆی لە ماوەی چەند مانگ دا و لە مانگی ئاداری 2018 را هێڵی بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ لە ئێران دەستی بە كار كرد. بە جۆرێك كە میكانێزم و پرۆسەی بەرهەم هێنانی بە تەواوی ئۆتۆماتیك و بە بێ رۆڵی هێزی مرۆڤییه و سەرجەم قۆناغەكانی بەرهەم هێنان و تەنانەت پرۆگرامەكانی ژووری كۆنترۆڵیش لە ژێر چاوەدێری دامەزراوەی نێودەوڵەتی تێرمۆوودی فینلەندا (ITWA) بەرێوە ئەچێت تا سەرجەم قۆناغەكانی بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ بخرێتە ژێر چاودێرییەوە و كوالیتی بەرهەمەكان لە بەرزترین ئاست دا بێت.
به سەرنج دان بەم راستییە كە لە ماوەی دامەزراندنی پروژەكە پسپۆرانی ناوخۆییش لە سەرجەم خولەكانی پسپۆریی تایبەت دا لە ژێر چاودێری دامەزراوەی نێودەوڵەتی تێرمۆوود لە فینلەندا (ITWA) بەشدارییان كردووە و لە فێركاری تیۆری و كردەوەیی كەڵكیان وەرگرتووە و بە سەرنج دان بە دامەزراندنی تاقیگەی پسۆریی تایبەت بە داری تێرمۆ، كۆمپانیای مازند چوب آریا (MCA) مافی بریار دان سەبارەت بە جۆرەكانی داری تێرمۆی هەیە. بەداخەوە هەندێك لە كۆمپانیا بازرگانییەكانی هاورەدكار هەڵدەستن بە لێدوانی تەكنیكی و هاوپەیوەند بە كوالیتی بەرهەمەكانی داری تێرمۆ. ئەمە لە كاتێك دایە كه هیچ چەشنە ئیمكاناتێكی تاقیكردندوەی تایبەتیان نییە و تەنانەت هێزی كاری پسپۆر و راهێنراویشیان نییە.
بە هۆی كرانەوەی هێڵی بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ، ئێستا بە سەرنج دان بە بازار لە بواری هاوردە كردن و هەناردە كردن و تەنانەت نرخی بێ سەقامی پارە بیانییەكان لە ئێران كۆمپانیای مازند چوب آریا هەڵدەستێت بە رادەست كردنی 3000 مەتری دووجا له داری تێرمۆ بۆ كڕیاران بە بێ هیچ گرفتێك. ئەوە لە كاتێك دایە كە كۆمپانیاكانی هاوردەكاری داری تێرمۆ هیچ كامیان توانایی دابین كردنی پێداویستییەكانی بازارەكانی ناوخۆی ئێرانیان نییە و یان تواناییەكانییان زۆر بەرتەسكە و هەر ئەو ئاستە بەرتەسكەش بە هۆی دۆخی تایبەتی بازارەكان و تەنانەت لە گۆران دا بوونی بەهای پارە بیانییەكان توانایی ركابەری لە بازاری فرۆشتنی نییە. هەر بەم هۆیەوه بۆ دابین كردنی داری تێرمۆی پێداویستی كریارەكانیان كەڵك لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای مازند چوب آریا (MCA) وەرئەگرن. بەداخەوە لەو بەینەدا هەندێك لە هاوكاران و كۆمپانیاكانی چالاك لە بواری پیشەسازیی دار دا بە ئیستیغلالی متمانەی كریاران هەڵدەستن بە فرۆشتنی بەرهەمەكانی كۆمپانیاكەمان (MCA) لە ژێر ناوی بەرهەمی فینلەندی و بە بەهایێكی زۆر گرانەوە.
بەسەرنج دان بەم راستییە كە لە بواری رواڵەتەوە بەرەهەكانی ئێمە لە بەرهەمی فینلەندی جیاناكرێتەوە و تەنیا رێگا بۆ پێش گرتن لەم جۆر ئیستیغلالە راگەیاندنی دروستە بە كڕیارانی بەرێزز هەر بۆیە سەرجەم كڕیاران ئاگادار ئەكەینەوە كە بە مەبەستی كڕینی بەرهەمەكانی تێرمۆوود یان پرسیار كردن سەبارەت بە دروستی و سەرجەم وردەكارییەكان سەبارەت بە بەهای بەرهەمەكان و تەنانەت پێش گرتن لە هەر چەشنه ئیستیغلالێك هەڵستن بە كڕین لە رێگانی نوێنەره فەرمی و بڕواپێكراوەكانمان یان خود پەیوەندی بگرن بە بەشی فرۆشتن لە نووسینگەی سەرەكیمان.
هیوادارین بتوانین جێی رەزامەندی و متمانەی كریارانی ئازیزمان بین لە هەڵبژاردنی باشترین بەرهەم دا. لە كۆتایی دا سەرجەم بەڵین و مۆڵەتەكانی بەرهەم هێنان و ستانداردی داری تێرمۆ و تەنانەت ڕاگەیێندراوی ئەندامییەتیمان لە دامەزراوەی نێودەوڵەتی داری تێرمۆ لە وڵاتی فینلەندا (ITWA) و تەنانەت نوێنەرایەتی ئەم دامەزراوەیە پێشكەشی كڕیارانی ئازیز ئەكەین.

داری تێرمۆی ساخته له ئێران

بە سەرنج دان بە نەبوونی سەقام لە بازاری پارە بیانییەكان لە ئێران لە ماوەی ساڵی رابردوودا و هەروەها كێشە لە هاوردە كردنی كەل و پەل و بەتایبەتی داری تێرمۆ لە دەرەوەی وڵاتەوە بەهای ئەم كاڵایە دوو تا سێ قات بەرز بۆتەوە و زۆربەی بازرگانانیش خوازیاری فرۆشتنی كاڵاكەیان بە پارە بیانییەكان لەوانە دۆلارن كه لەم بەینەدا تەنیا كۆمپانیای مازند چوب آریا (MCA) كاڵاكانی خۆی بە تمەن و بە بەهای زۆر گونجاوتر پێشكەشی كریاران ئەكات. لەم بەینەدا هەندێ كەسی ساختەچی بە كەڵك وەرگرتنی نابەجێ لە دۆخەكە هەڵئەستن بە فرۆشتنی هەندێك دار كە كارگەكانی پەراوێزی شارەكان لە رێگای سووتاندنی دوو سەری دار و رەنگ كردنی داری سرووشتی بەرهەم هاتوون و لە ژێر ناوی تێرمۆوود ئەیفرۆشن كه هەندێك كڕیارێ ناشارەزا بە هۆی بەهای كەمتری ئەم دارە لە بەراورد لەگەڵ داری تێرمۆی ئەسڵی هەڵئەستن بە كرینی و پاش ماوەیێكی كورت لە دەكارهێنانی بویان دەرئەكەوێت كە كێشەی هەیە و گۆرانكاری بە سەر رواڵەتی دادێت كە ئەمە بە جۆرێك فێڵ و ساختەچییەتییە و شیاوی گرتنەبەری پێداچوونەوەی یاسایییە. هەروەها هەندێك لە هاوكارانی چالاك لە بواری فرۆشتنی بەرهەمەكانی داری تێرمۆ هەلئەستن بە هاوردە كردنی داری تێرمۆی ساخته لە هەندێك وڵاتی رۆژهەڵاتی ئەورۆپا كە بە سەرنج دان بە بەهای كەمی ئەم بەرهەمانە لە بەراورد لەگەڵ بەرهەمە راستەقينەكانی داری تێرمۆی كۆمپانیای (MCA) پروپاگەندای بازرگانی لە سەر بەهای كەمی بەرهەمەكانیان لە بەراورد لەگەڵ بەرهەمەكانمان ساز ئەدەن و وا بانگەشە ئەكەن كە توانایی پێشكەش كردنی بەرهەمی تێرمۆی فەنلاندی بە بەهای كەمیان هەیە. تەنانەت هەندێكی تر لە چالاكانی بازار بانگەشەی ئەمە ئەكەن كە داری دارستانەكانی فینلەندا زۆر تایبەت و جیاوازە لە داری وڵاتانی تر. ئەمە لە كاتیك دایە كە وڵاتی فینلەندا تا چەند دەیە پێش ئیستا بەشێك بووە لە خاكی رووسیا و ئێستاش دراوسێی ئەم وڵاتە گەورەیە و جۆری دارستانەكانی دوو وڵات لە یەكتر ئەچێت و جیاوازی نییه. هەروەها پێویستە كریارانی بەرێز بزانن كە بە مەبەستی دڵینایی لە كوالیتی بەرهەمەكانی داری تێرمۆ پێویستە لەگەڵ كارناسانی بەشی فرۆشی كۆمپانیاكەمان لە پەیوندی دابن و تەنانەت بۆیان هەیە سەردنی هێڵی بەرهەم هێنانی كارگەكانی كۆمپانیاكەمان بكەن. هیوادارین كۆمپانیای مازند چوب آریا MCA بتوانێت جێی متمانە و دڵنیایی ئێوە بێت لە هەڵبژاردنێكی دروست دا. بە سەرنج دان بە پەرەسەندنی كەڵك وەرگرتن لە بەرهەمە دارینەكان بە تایبەتی داری تێرمۆ لە قۆناغی ئێستادا هەندێك لە بەرهەم هێنەرە ناوخۆییەكانی وڵاتی ئێران هەلئەستن بە بەرهەم هێنانی هەندێك بەرهەم بە بی پێبەند بوون بە ستانداردەكان كه ئەم جۆرە بەرهەمانە به هیچ جۆر داری تێرمۆ نیین و ناكرێت ناوی داری تێرمۆیان لە سەر دابنرێت و ئەم كارە هەڵە و قەدەغەیە. لەبەر ئەمە كە بەرهەمە هێنانی داری تێرمۆ پرۆسە و میكانیزمی تایبەت بە خۆی هەیە كە لە لایەن دامەزراوەی نێودەوڵەتی تێرمۆوودی فینلەنداوه (ITWA) دیاری و جێبەجێ ئەكرێت كە بە سەرنج دان بە لە بەر دەست بوونی تەكنەلۆجیای مۆدێرن و پێویست توانایی بەرهەم هێنانمان هەیە. بەڵام هەندێك لە هاوكارانمان بە هاوردە كردنی داری تێرمۆ لە وڵاتانی جۆراوجۆر بە تایبەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و لەوانە وڵاتی ئەستۆنیا. كە بە كەڵك وەرگرتن لە داری خاوەن كوالیتی لەخوارەوە و هەرزان و هەروەها بە شێوەازی نادرووست بەرهەم هاتوون و لە ژێر ناوی داری تێرمۆی فینلەندی رەوانەی بازار ئەكرێت كە فرۆشتنی ئەم جۆرە بەرهەمانە و لەناوچوونی متمانە بۆتە هۆی ناڕەزایەتی بەربڵاوی كڕياران كە بەم مەبەستە و لە پێناو چارەسەری ئەم كێشەیە سەرنجی خوێنەری بەڕێز بۆ ئەم خاڵانە ڕائەكێشین. بەسەرنج دان بەو خاڵانەی ئاماژەمان پێكرد سەبارەت بە كوالیتی بەرهەمەكانی لە ژێر ناوی داری تێرمۆ، تەنیا ستانداردی جیهانی بەردەست بۆ بەرهەم هێنانی ئەم بەرهەمە لە لای دامەزراوەی نێودەوڵەتی تێرمۆوود (ITWA) لە وڵاتی فینلەندایە كە سەرجەم بەرهەم هێنەران و نوێنەرانی ژێركۆمای ئەم دامەزراوەیە توانایی بەرهەم هێنان و پێشكەش كردنی بەرهەمی خاوەن كوالیتی باش و بەپێی ستانداردەكان و پێوەرەكانی ئەم دامەزراوەیەيان هەيە. لە وڵاتی ئێرانیش كۆمپانیای مازند چوب آریا لە ساڵی 2018 توانیی ئەم دەسكەوتە وەدەست بێنێت و سەرجەم مۆڵەتەكانی پێویست بۆ بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ وەربگرێت. هەرەوەها ناوی كۆمپانیاكەمان لە ماڵپەری دامەزراوەی نێودەوڵەتی تێرمۆوود (ITWA) وەك ئەندام و نوێنەری فەرمی ئەم دامەزراوەیە تۆمار كراوە. بەم جۆرە كرياران ئەتوانن سەرجەم نیگەرانییەكانی خۆیان چارەسەر بكەن و بە دڵنیاییەوە هەستن بە كرینی بەرهەمی پێویستیان. شایانی باسه كه سەرچاوەكانی داری پێویست بۆ بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ لە وڵاتی رووسیاوە دابین دەكرێت كە سەتا 25ی سەرچاوەكانی داری جیهانی لە دەستایە و هەناردەی ئەكات بۆ زۆربەی وڵاتە ئەوروپییەكان و باكووری ئەفریقا و چین و ئاسیای ناوەراست و ئێران. لەم بابەتەدا بەداخەوە هەندێ كەس بە پروپاگەندا سەبارەت بە جیاواز بوونی داری دارستانەكانی وڵاتی فینلەندا و كوالیتی باشتری داری ئەم وڵاتە هەڵدەستن بە ئیستیغلالی كریاران. هەر بۆیە بۆ زانیاری كریارانی بەرێز رائەگەیێنین كە تا چەند دەیە پێش ئێستا وڵاتی فینلەندا بەشێك بووە لە وڵاتی رووسیا و جۆری داری دوو وڵات بە تەواوی یەكسانە. بە سەرنج دان بەم راستییە كە كۆمپانیای مازند چوب آریا خاوەنی 20 ساڵ ئەزمون لە پیشەسازی دارە و لە ناوچەی ئەرخان گلسك خاوەنی كارگەی بەرهەم هێنانی دارە دوای بەرهەم هێنانی دار بە كەڵك وەرگرتن لە باشترین و مۆدێرنترین ئامێرەكان و شێوازەكانی بڕین و هەروەها ووشك كردنەوەی داری كاج بە بەرزترین كوالیتی هەناردەی ئێرانی ئەكات و لە كارگەكانی كۆمپانیای مازند چوب آریا MCA بە تەكنەلۆجیای مۆدێرنی فینلەندی داری تێرمۆی زۆر باش بەرهەم دێت و هەناردەی بازارەكان ئەكرێت كه لە ئاكام دا سەرجەم ئامێر و پێداویستییەكان بۆ كەڵك وەرگرتن لە داری بەرهەم هاتوو لە سەرەتای ئامادە كردنی دارەكان را تا دواقۆناغ لە كارگەكان دابین ئەكرێت.