كورتەیێك سەبارەت بە كۆمپانیای مازەند چووب

بەرهەم و چالاكییەكانمان

كۆمپانیای مازند چوب آریا (MCA)خاوەنی ئەزموونێكی 20 ساڵانەی چالاكی به برەندی بازرگانی ئەنساریيه له بواری پیشەسازی داره له ئێران. بە جۆرێك كە خاوەنی یەكێك لە مۆدێڕنترین كارگەكانی برینی داره له ژێر ناوی OOO PARSA له شاری كەتلاسی سەر بە هەرێمی ئەرخان گلەسكی وڵاتی رووسیا كه توانایی بەرهەم هێنانی مانگانه 4 تا 5 هەزار مەتری سێ جا لە جۆره جیاجیاكانی داری گەڵا باریك هەیە و ئەم بەرهەمانە (جۆرە جیاجیاكانی تەختە نەرادی رووسی) له ژێر ناوی بازرگانی MM ڕەوانەی بازارەكان ئەكرێت. كۆمپانیای مازەند چوب آریا (MCA) دوای چەندین ساڵ توێژینەوە و لێكدانەوە لە پێناو باشتر كردنی ئاستی پیشەسازی دار لە وڵاتی ئێران بۆ یەكەم جار بەمەبەستی پێكهێنانی سيستەمی تۆكمەو تەواو هەستا بە بەستنی گرێبەست و كرینی تەكنەلۆجیای مۆدێرن و تایبەتی داری تێرمۆ لە وڵاتی فینلەندا و لە ساڵی 2018 دوای دامەزراندن و رێك خستنی كارگەكەی هەستا بە كردنەوەی هێڵی بەرهەم هێنان لە لايەن پسپۆرانی فینلەندییەوە و بەرهەمەكانی خۆی رەوانەی بازارەكان كرد.
شایانی باسه كه مادە سەرەكییەكانی ئەم كارگەیە لە سەرەتاوە لە باشترین دارەكانی دارستانەكانی تایگاوە ئەبڕدرێت و دوای پاكێج كردن دابین ئەكرێت و بە كەڵك وەرگرتن لە باشترین ئامێرەكان و شێوازی نوێی بڕین داری تایبەتی تێرمۆ بەرهەم ئەهێندرێت و بۆ ئەم كارگەیە هەناردە ئەكرێت. هێڵی بەرهەم هێنانی دامەزراو لەم كارگەیە لە باشترین و نوێترین تەكنۆلۆجیای پیشەسازی دار كەڵك وەردەگرێت. بە جۆرێك كە سەرجەم سیستەمەكانی كارگەكە به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ئیش ئەكات و بە پێی جۆری دارەكە (داری گەڵا پان یان گەڵا باریك) لە قیاسی جۆراو جۆر و بە چڕیی جیا بۆ دەكارهێنان لە شوێنی جیاجیا (وەك واجیهە، دیوار، ساونا، ئەرزی، دەوری مەلەوانگە، جاكوزی، ناو باخچە، كەپر، كۆڵەكە، دەرگا و پەنجەرە) بە تايبەتمەندی تایبەت و بێ وێنە بەرهەم دێت و بە باشتری كوالیتی رەوانەی بازارەكان ئەكرێت. ئەندامیەتی كۆمپانیای مازند چوب آریا لە دامەزراوەی نێودەوڵەتی تێرمۆوود لە وڵاتی فینلەندا (ITWA) وەك یەكەمین و تەنیا ئەندامی فەرمی لە وڵاتی ئێرانەوە لەم دامەزراوەیە بەڵگەیێكی حاشاهەڵنەگری دیكەیە لە سەر راستی ئەم بابەتە و شانازییەكە بۆ وڵاتی ئێران. هەرەوەها وەڵامێكی توندە بۆ ئەم كەسانەی كە وا بەدوای كەڵكی نابەجێن و ئەیانهەوێت بەرهەمەكانی ئێمە به جۆرێكی تر بناسێنن. جیالەمەش بە سەرنج دان بە توانایی بەرهەم هێنانی زیاتر لە ساڵانه 19 هەزار مەتری سێ جا كۆمپانیاكەمان توانایی دابین كردنی پێداویستی تەواوی داری تێرمۆی ناوخۆی ئێران و تەنانەت بەشێك لە وڵاتانی دراوسێی هەیە.

كۆمپانی

بڕوانامەكانی مازەند چووب