مازەند چووبی ئاریا بریكاری فەرمیی تێرمۆوودی فەنلاندی

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای مازەند چووبی ئاریا ڕوونی كردەوە: جیاوازی داری تێرمۆ لەگەڵ ئەم بەرهەمە ناستانداردانەی هاوردەكراو لە لایەن هەندێك لایەنی بازرگانی هاوردەكار.
بەرێوەبەری گشتیی كۆمپانیای مازەند چووبی ئاریا: بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ خاوەنی پرۆسە و میكانیزمێكە كه لە لایەن دامەزراوەی نێودەوڵەتیی تێرمۆوودی فەنلاندەوە (ITWA) دیاری و جێبەجێ كراوە كه بەلەبەردەست بوونی تەكنەلۆجیای ئەم بوارە ئەكرێت داری تێرمۆ بەرهەم بهێندرێت. بەهادور ئەنساری وتیشی: لە قۆناغی ئێستادا ستانداردەكان بۆ بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ لەبەردەستی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی تێرمۆوودی فەنلاندەوە (ITWA)ی دایە كە سەرجەم بەرهەم هێنەرانی ژێركۆمای ئەم دامەزراوەیە توانایی بەرهەم هێنان و پێشكەش كردنی بەرهەم بە كوالیتی ستاندارد و بەپێی پێوەرەكانی دامەزراوەكەیان هەیە. ئەنساری وێرای ئاماژە بەمە كە كۆمپانیای مازەند چووبی ئاریا لە ماوەی ساڵی رابردوودا سەرجەم بروانامەكان و مۆڵەتە یاساییەكانی وەرگرتووە وتی: بەسەردانی ماڵپەری دامەزراوەی نێودەوڵەتیی تێرمۆوودی فەنلاندەوە (ITWA) ئەتوانن ناوی كۆمپانیای مازەند چووبی ئاریا لەماڵپەڕەكەدا ببینن. ناوبراو وتیشی: بە سەرنج دان بە پەرەسەندنی دەكارهێنانی بەرهەمە دارینەكان بە تایبەتی داری تێرمۆ لە قۆناغی ئێستادا هەندێك لە بەرهەم هێنەرە ناوخۆییەكانی وڵاتی ئێران هەلئەستن بە بەرهەم هێنانی هەندێك بەرهەم بە بێ پێبەند بوون بە ستانداردەكان كه ئەم جۆرە بەرهەمانە به هیچ جۆر داری تێرمۆ نیین و ناكرێت ناوی داری تێرمۆیان لە سەر دابنرێت و ئەم كارە هەڵە و قەدەغەیە. بەڕێوەبەری كۆمپانیای مازەند چووبی ئاریا وێرای پێداگری لەسەر ئەمە كە فرۆشتنی ئەم جۆرە بەرهەمانە ئەبێتە هۆی نارەزایەتیی كڕیاران وتیشی: بەداخەوە هەندێك لە كومپانیاكانیش بە هاوردە كردنی بەرهەمەكانی داری تێرمۆ لە وڵاتانی جۆراوجور بەتایبەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و بەتایبەتی وڵاتی ئەستونیا كە بەكەڵك وەرگرتن لە داری هەرزان و خاوەن كوالیتی نزم و خراپ و بە بێ پێبەند بوون بە ستانداردە جیهانییەكان بەرهەم دەهێندرێت و لەژێر ناوی داری تێرمۆی فینلەندی لە بازارەكاندا چالاكی دەكەن. ئەنساری هەروەها وتیشی: سەرچاوەكانی بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ لە وڵاتی رووسیایە كە سەتا ٢٥ی سەرچاوەكانی داری جیهان لەخۆی ئەگرێتەوە و هەناردەی ئەكات بۆ زۆربەی وڵاتانی ئەرووپی و باكووری ئەفریقا و چین و ئاسیای ناوەراست و ئێران. ناوبراو وێرای ئاماژە بەمە كە سەرجەم قۆناغەكانی بەرهەم هێنانی داری تێرمۆ تا وەدەست هاتنی دوابەرهەم لە كۆمپانیای مازەند چووب بەرێوەدەچێت وتی: كۆمپانیای مازەند چووبی ئاریا لە ناوچەی ئاخان گلسكی رووسیا كارگەی بەرهەم هێنانی داری هەیە و بەكەڵك وەرگرتن لە مۆدێرنترین ئامێرەكان و شێوازەكانی پارچه پارچە كردنی دار و هەروەها دەكار هێنانی كوورەی دار ووشك كردنەوە هەلئەستێ بە هەناردە كردنی داری كاج (پاین و ئەسپەرۆس) بۆ ئێران و بە كەڵك وەرگرتن لە تەكنەلۆجیای مۆدێڕنی فینلەندی داری تێرمۆ بە كوالیتی باش و بە پێی ستاندارد و پێوەرە جیهانییەكان بەرهەم دێنێت و هەناردەی بازارەكانی ئەكات. بەرێوەبەری گشتیی كۆمپانیای مازەند چووبی ئاریا لەكۆتاییدا وتی: بەسەرنج دان بە بارستایی و توانایی بەرزی بەرهەم هێنان و هەروەها كوالیتی ستانداردی بەرهەمەكانی كۆمپانیای مازەند چووبی ئاریا ئەم كۆمپانیایە بەهاوكاری وەزارەتی بازرگانی و بەمەبەستی پێش گرتن لە هاوردە كرانی كاڵای خاوەن كوالیتی نزم هەستاوە بە دیاری كردنی ستاندارد بۆ ئەم جۆره بەرهەمانە كە بە سەرنج دان بەدروشمی ئەمساڵ وەك ساڵی پشتگری لە بەرهەمە ناوخۆییەكان لە داهاتوویەكی نزیك دا رسومی گومرگی تازە بۆ كاڵا هاوردە كراوەكان دیاری ئەكرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on google
Google+
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest