پرسیارە باوەكان

لە كارگەكان لە هەر دوو جۆری دار، واتە داری گەڵا پان یان خود گەڵا باریك بۆ بەرهەم هێنانی تێرمۆوود كەڵك وەردەگیرێت. لە ناو جۆرە جیاجیاكانی دار دا دەتوانین ئاماژە بكەین بە داری كاج، کاجی نوئێل و داری تووس و سنەوبەر كە لە بەرهەم هێنانی تێرمۆوود دا ئاكامی باشیان بووە.
ئەگەرچی هێشتا ئاكامی ورد لە سەر دەكار هێنانی درێژماوەی تێرمۆوود نەهاتۆتە دەستەوە بەڵام توێژینەوەكان نیشاندەرەی ئەوەن كە خۆڕاگری داری تێرمۆ لە بەرامبەر ڕزین دا زۆر زیاترە لە داری گەڵا باریكی ئاسایی و هەروەها لەوانەیە دەگەڵ داری گەڵاپانی ناوچە گەرمەسێرەكان بەرامبەر بێت. جیالەمەش تێكنەچوونی قیاسەكانی دار دەبێتە هۆی زیاتر بوونی مانەوەی داری تێرمۆ. تەمەن و درێژمانەوەی داری تێرمۆ لە شوێنی دەكار هێنانی دا – جیا لە خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕزین دا – بەستراوەتەوە بە ئاستی پارێزگاری لە بەرهەمە كە (و به تایبەتی داپۆشینی) و هەروەها ئاستی تێكچوونی. ڕێنماییەكانی پێشكەش كراو لەم كەتالۆگە یارمەتی دەدات بۆ درێژبوونی مانەوەی داری تێرمۆ.
ئەگەرچی تێرمۆوود هیچ گەرانتییەكی نییه بەڵام تاقیكارییەكانی ژومارێكی زۆر لە بنكە توێژینەوەییەكان ئاكامی ئەرێنی سەبارەت بە درێژماوەیی داری تێرمۆ دەرخستووە.
قایم بوون و خۆراگری داری تێرمۆ به هۆی گۆڕانكاری كیمیاییە لە پێكهاتەكانی دار دا. به چەشنێك كە لە پرۆسەی بە تێرمۆ كردن دا هیمی سیلۆلۆزی دار (پێكهاتە شەكرینەكان) تێك ئەشكێت و چیتر مادەی خۆراكی بۆ كارگی دارخۆر نامێنێتەوە.
له پرۆسەی بە تێرمۆ كردنی دار دا هیچ ماددەییكێ كیمیایی بە دارەوە زیاد ناكرێت و تەنیا بەرهەم لە هەڵمی ئاو و وزە پێویستە. لەبەر ئەم هۆكارە دوای ئەوەی كە تەمەنی كەڵك وەرگرتن لە داری تێرمۆ كۆتایی پێهات ئەكرێت پاشماوەكانی وەك داری سروشتی دەكار بهێندرێت.
توێژینەوەكان نیشاندەری ئەو راستییەن كه داری تێرمو لە شوێنیك كە راستەوخۆ لەسەر زەوی بێت ناڕزێت بەڵام ئەگەر بە هەمیشە لە ناو ئاودا بێت یان خود لە پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ خاك دا بێت بەهۆی هەندی تەفاعولی كیمیایی خۆڕاگریی لە بەرامبەر ئاو لە ناو ئەچیت. هەڵبەت تاكۆ ئێستا میكانزمەكەی روون نییه و پێویستە لەم بارەیەوە لێكۆڵینەوەی زیاتر بكرێت. هەر بۆیە پێشنیار ئەكرێت لە تێرمۆوود لە شوێنێك كە هەمیشە لە پەیوەندی لەگەڵ خاكی تەڕ دایە كەڵك وەرنەگێرێت.
ئەكرێت داری تێرمۆ بە بێ رەنگ لە موبیلیاتی ناوشار دەكار بهێنرێت. بەڵام لەم دۆخەدا وەك داری سروشتی گۆڕانكاری بەسەر رەنگەكەی دادێت و تووشی قەڵشان ئەبێت. جۆری رەنگی پێویست و گونجاو بۆ داری تێرمۆ ئەگەڕیتەوە سەر جۆر و شوێنی دەكار هێنانی. لەوبەرهەمانەی كە ڕەنگی سرووشتی خۆیان ئەپارێزن لە ڕەنگی ڕوونی هەڵگری دانە رەنگی قاوەیی بۆ داری تێرمۆ كەڵك وەردەگیرێت.
توێژینەوەكان دەریانخستووە كه هیچ جۆرە ماددەیێكی زیانبار لە داری تێرمۆ بڵاو نابێتەوە. بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە كە هەندێ كەس حەزی لە بۆنی داری تێرمۆ نەبێت.
دوای رەنگ كردنی داری تێرمۆ بۆنەكەی لە ناو ئەچێت و ئیتر ناگەڕێتەوە. ئەگەر داری تێرمۆ بە بێ رەنگ دەكار بهێندرێت بۆنەكەی وردە وردە بڵاو ئەبێتەوە تا كاتێك كە ئیتر بۆنی نامێنیت. بەجۆرێك كە تەنیا لە شوێنی زۆر نزیكەوە ئەكرێت بۆنی بكرێت.
تاقيكارییەكان دەریانخستووە كە ئەكرێت داری تێرمۆ بە جۆره جیاجیاكانی چەسپ بلكێنیت. لەبەرئەوەی توانایی هەلمژینی ئاو لە داری تێرمۆدا دائەبەزێت لەكاتی كەڵك وەرگرتن لەو چەسپانەی كه وا بە تێكەڵ كردنی ئاو بەرهەم ئەهێندرێن ئەبێ ماوەیێكی زیاتر بۆ ووشك بوونەوەی چەسپەكە وەبەرچاو بگیریت. رێنماییەكانی تایبەتی كارگەكانی بەرهەم هێنانی چەسب بۆ بەرهەمەكانییان و دەكار هێنانیان لەگەڵ داری تێرمۆ بەتایبەتی سەبارەت بە پۆلی وینیل ئیستان ئەبێت هەمیشە رەچاو بكرێت.
تا ئێستا تاقیكاری زۆر لەسەر نمونەی بچوك و ساغی داری تێرمۆ كراوە. بەڵام پێویستە تاقیكاری زیاتر لەسەر نمونەی گەورەتر و بە ژوماری دیار و جۆری جیاجیای گرێ ئەنجام بدرێت. بەهۆی بەرتەسك بوونی زانیارییەكان پێشنیار ئەكرێت لە تێرمۆوود یان داری تێرمۆ لە شوێنیك كە پێویستی بە راگرتنی بار بۆ ماوەیێكی درێژ هەیە خوتان بپارێزن.